Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 20:40

قەیس ئەلعەزاوی بۆ پۆستى یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی  کۆمکاری عەرەبی دیارى کراوه‌ 

کۆمکاری عەرەبی پۆستێکی باڵا بە عێراق ده‌دات
کوردستان TV
100%


مالپه‌رى "سومه‌رییه‌ نیوز" ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 5-3-2019 بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ کۆمکاری عەرەبی بریارى داوه‌ پۆستێکی باڵا بە عێراق بدات و له‌م باره‌وه‌ لە کۆبوونەوەیەکی نێردەی هەمیشەیی وڵاتانى کۆمکاری عەرەبیدا، بە زۆرینەی دەنگ قەیس ئەلعەزاوی نێردەی پێشووی عێراق لە کۆمکاری عەرەبی بۆ ئەو پۆستە دیارى كراوه‌.
 
قەیس ئەلعەزاوی، پێشتر نێردەی عێراق بووه‌ لە کۆمکاری عەرەبی و ئێستاش له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆمكاره‌وه‌ بە یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بۆ کاروباری رۆشنبیری، دیارى كراوه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.