یاریزانی سویسری ڕۆجێر فیدرێر نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی ئیماراتی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، فیدرێری پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بهرامبهرو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار له ستێفانۆس سیی سیی پاسیی یۆنانی و پۆلێنكراوی یازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش فیدرێری ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بۆ هه‌شته‌م جار به‌ده‌ستهێناو نازناوی ژماره سه‌دیشی له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ركرد كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی كه‌م وێنه‌یه‌و تا ئێستا ته‌نها یاریزانی ئه‌مه‌ریكی جیمی كۆنهرز به‌ربه‌ستی سه‌د نازناوی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی له مێژووی وه‌رزشی خۆی بڕیوه‌و خاوه‌نی سه‌دو نۆ نازناوه، جێگای باسه فیدرێر هه‌ژده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م نازناوی له پاڵه‌وانێتی میلانۆ به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی نۆزده ساڵ بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.