بالیۆزی توركیا لە بەغدا ئاشكرای كرد، لە سەرەتای مانگی چواری داهاتوو، سەرۆکک كۆماری تورکیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئاژانسی هەواڵی روسیا ئه‌لیۆم له‌سه‌ر زاری فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند: بڕیاره ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ئەو وڵاتە کە رۆژی سی و یه‌كی ئازار بەڕێوەدەچێت، سەردانی عێراق دەکات.
یێڵدز هه‌روه‌ها گوتی: دیاره عێراق شێوەیەکی بەربڵاو بەرەنگاری داعش بووه‌ته‌وه، بەڵام هێشتاش ده‌بینین كه هەڕەشەی تیرۆر بوونی هه‌یه.
له كۆتاییدا باڵیۆزی توركیا لە بەغدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی سێقوڵی نێوان عێراق و توركیا و ئێران به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ر سێ وڵات له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.