Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 21:54

به‌رپرسێکی عێراقی: چه‌کدارانی داعش له‌بیابانه‌کانی ئه‌نبار ده‌سووڕێنه‌وه‌

كه‌س نازانێ ژماره‌یان چه‌نده‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایده‌گه‌ێنێ، چه‌كدارانی داعش له‌ بیابانه‌كانی پارێزگاكه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌ و كه‌سیش نازانێ ژماره‌یان چه‌نده‌.

عید عه‌ماش، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: چه‌كدارانی داعش له‌بیابان و دۆڵه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار بوونیان هه‌یه‌ و جووڵه‌ چه‌كدارییه‌كانیان له‌دژی هاووڵاتی مه‌ده‌نی درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌هه‌ندێ كاتیشدا بۆمب له‌سه‌ر رێگای هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌چێنن ، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیان و ناوچه‌كه‌.

گوتیشی: له‌ ئێستادا دوای ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سوریا كه‌وتۆته‌ سه‌ریان، رێكخراوی داعش چه‌كداره‌كانی به‌ره‌و عێراق ره‌وانه‌ ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق رێگا له‌دزه‌كردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆ نێو خاكی عێراق بگرن.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.