Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 11:47

فیدرێر و ستێفانۆس سیی سیی پاس گه‌یشتنه‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی ئیمارات

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو یاریزان ڕۆجێر فیدرێری سویسری و ستێفانۆس سیی سیی پاسی یۆنانی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی ئیمارات له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان

 له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، فیدرێری پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش دوو له‌ بۆرنا چۆریچی كڕواتی برده‌وه


 فیدرێری ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی حه‌وته‌مین نازناوی پاڵه‌وانێتی دوبه‌ی ده‌دات و چاویشی له‌وه‌یه‌ نازناوی ژماره‌ سه‌د له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ربكات كاتێك له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕووی ستێفانۆس سیی سیی پاسی یۆنانی و پۆلێنكراوی یازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی پێش كۆتایدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ گایل مۆنفیسی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكروای بیستوسێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش چوار شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، حه‌وت شه‌ش بوو

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.