Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 09:48

به‌ڤیدیۆ.. سێ پاسه‌وانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ک ده‌ده‌ن

هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك سێ پاسه‌وانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌چه‌ك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی فتوه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ ناوچه‌ی فه‌یسه‌ڵییه‌ له‌ نه‌ینه‌وا و له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

هۆكاری هێرشه‌كه‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌كاتی كۆتایی هاتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كه‌، كارگێڕانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان، شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌رده‌م قوتابخانه‌كه‌یان داخستووه‌، چونكه‌ ته‌مه‌نی قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌ 12 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.