ن/ شاخه‌وان مسته‌فا
ڕۆژانێك ھۆڵێك له‌و ھه‌ولێره شیرینه ھه‌بوو ناوی (گه‌ل) بوو، ئه‌و ھۆڵهش ببوو به سه‌نته‌ری په‌یامی سیاسی و ده‌ربڕینی ھه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی ھونه‌رمه‌ندان بۆ پێشمه‌رگه و گیان فیداكانی نیشتمان، به‌جۆرێك ته‌ختی شانۆ ببوو به مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره له نێو دڵی جه‌ماوه‌ردا، ھه‌موو ئه‌و ھونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له‌و ھۆڵهشدا نمایشه شانۆییه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كرد، خاوه‌ن په‌یام و دیدگایه‌كی تایبه‌ت بوون بۆ كوردایه‌تی، له‌وانه‌ش جوانتر ئه‌و سه‌نته‌ره ھونه‌رییه ببووه شوێنی كۆڕ و سیمیناره جیا جیاكان بۆ به‌رز ڕاگرتنی ھونه‌ری كوردی و، ھه‌ولێر به تایبه‌تی.
• له‌وێدا ھه‌موو بواره ھونه‌رییه‌كان به جوانترین شێوه خۆیان ده‌نواند و، ھۆڵی (گه‌ل)، ته‌نیا شوێنێك نه‌بوو بۆ ھونه‌ر، به‌ڵكو سه‌نته‌رێكی كارا بوو بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامی پێشمه‌رگه و جوامێرانی شاخ له‌و سه‌رده‌مه‌دا له دژی ڕژێمی پێشووی عێراقدا.
• به‌ڵام... چی لێھات ئه‌و ھۆڵه؟!، بۆچی خاپووركرا، ئه‌ی نیه‌ت نه‌بوو، به جوانترین شێوه نۆژه بكرێته‌وه؟.
• كاتێك دیواره‌كانی ئه‌و ھۆڵه ڕوخێندرا، ھه‌موومان گه‌شبین بووین به‌وه‌ی كه جارێكی تر به سیمایه‌كی جوانتر ئه‌و ھۆڵه ده‌بینینه‌وه، جارێكی تر ده‌ست له ملی شانۆ و به‌رھه‌مه سینه‌ماییه‌كان و گشت ھونه‌ره جوانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، جارێكی تر تابلۆ جوانه‌كانی تیپه میللییه‌كه‌ی ھه‌ولێری لێدهبینینهوه، مخابن!، كه ئه‌وه بوو به خه‌ون و كه‌سیش ھه‌ر بیری نه‌ماوه و له خه‌یاڵی ھه‌موواندا سڕایه‌وه جارێكی دیكه ھۆڵی (گه‌ل) ده‌رگاكانی بكرێنه‌وه!.
• بۆیه، وه‌ك ھونه‌رمه‌ندێكی فیلمساز، له‌و چه‌ند دێڕه‌دا پێشنیار ده‌كه‌م و ڕوو له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی ھه‌رێم ده‌كه‌م، كه خه‌مێكی جیدی له‌و مه‌سه‌له‌یه بخۆن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ھۆڵی (گه‌ل) بكه‌ن به پڕۆژه‌ی پێشوه‌خته‌ی بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێم، تا له‌سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی كابینه‌كه، ھۆڵه شیرینه‌كه‌ی ھه‌ولێر ده‌رگاكانی به ڕووی ھونه‌رمه‌ندان دا بكاته‌وه، كه توڕاسێكی مێژوویی ئه‌و شاره‌یه و نابێ وا بێخه‌م بین له ئاست ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.