لە بەیاننامەیەکدا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داواى کردوە سوریا تەرمى ئەو 50 ژنە ئێزیدییە بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق، کە لەلایەن داعشەوە لەسێدارە درابوون.
لەو بەیاننامەیەکدا، نۆفل بەها وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگهیاندوه" بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ناڕەزایی خۆمان بۆ ئەو کارە قێزەونەی ڕێکخراوی داعش دەردەبڕین، کە 50 ژنی ئێزدی لە ناوچەی باغوزی سوریا له سێدارهداوه".
وەزیرى کۆچ و کۆچبەران داوایکردوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانى سوریا بە رێککارى یاسایی تەرمى ئەو ژنانە بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق".
بەڵێنیشى داوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکارى کەسوکارى قوربانییەکان بکەن و راشیگەیاندوە، "ئەم کارە دەچێتە زنجیرەی کارە قێزەونەکانی ئهو ڕێكخراوه تیرۆرستیه، کە لەماوەی ڕابردودا ئەنجامیانداوە له ناوچهكه، هەروەها دەچێتە چوارچێوەى تاوانى کۆمەڵکوژییەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.