ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 28 ى 2ى 2019 ، سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى عێراقی بڵاویان كرده‌وه ، له‌نه‌خۆشخانه‌ى بەعقوبە پزیشكێك بە چەقۆی نەشتەرگەری هێرشدەكاتە سەر هاوڕێ پزیشكەكەی دووچاری برینێكى زۆری ده‌كات له‌ڕووخسار و مل و پشتیدا
پێگه هه‌واڵیه‌كانى عێراقی راشیدهگهیهنن پزیشكە بریندارەكە كههێرشى كراوه‌ته سه‌ری له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌یه‌وه ناوی مستەفا غەزبان زوینییە
راشیدهگهیهنن به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه مل و پشت و روخساری دوچاری برینێكی زۆر بووە و بەخێرایی نەشتەرگەریی بۆی ئه‌نجامدراوه كهنزیك 3 كاتژمێری خایاندووه
پێگه هه‌واڵیه عێراقیه‌كان ڕاشیدهگهیهنن ، تۆمه‌تباره پزیشكه‌كه ده‌ستگیر كراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ش براوه‌ته به‌رده‌م دادگا بۆ ڵێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ڕووداوه‌كه و لێدوان وه‌رگرتن لێی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.