Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:00

سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی شوێنی دادگاییکردنی 382 ئه‌ندامی داعشی ئاشکراکرد

دادگاییكردنی ئه‌و داعشه‌ بیانیانه‌ له‌ عێراق یاساییه‌ چونكه‌ تاوانه‌كانیان له‌ناو خاكی عێراقدا ئه‌نجام داوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی شوێنی دادگایكردنی 382 ئه‌ندامی داعشی ئاشكراكرد
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به‌ هه‌واڵی شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان 382 ئه‌ندامی داعشی له‌ سووریا ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق كردووه‌ كه‌ چه‌ندین ڕه‌گه‌زی تیادابوو وه‌ك عه‌ره‌ب و بیانی، ئێستاش هه‌وڵ ده‌درێت ڕێكیان بخه‌ن و هۆڵێكی تایبه‌تی دادگایان بۆ ئاماده‌بكرێت له‌ مانگی ئاداری داهاتوودا.

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی عه‌كازی سعودیه‌ له‌و سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوانه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ دادگایی كردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ داعشانه‌ له‌ هۆڵێكی سه‌ربازی له‌ نزیك به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشی كرد دادگایی كردنی ئه‌و داعشه‌ بیانیانه‌ له‌ عێراق یاساییه‌ چونكه‌ تاوانه‌كانیان له‌ناو خاكی عێراقدا ئه‌نجام داوه. 

گوتیشیان ئه‌م تاوانانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مافی گشتی و به‌ یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر هه‌ر بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاسای لێبووردنی گشتی یان تایبه‌ت نایانگرێته‌وه .‌‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.