پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح، باس لە گواستنەوەی چەندان تەن زێڕ دەكات لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بۆ وڵاتەكەیان و گوتی: ئەو زێڕە لەلایەن ڕێكخراوی داعشەوە لە شارەكانی عێراق دزراون لەكاتی دەستگرتنی ڕێكخراوەكە كه هێرشی كرده سه‌ر عێراق و ده‌ستی به سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كدا گرت.
حه‌سه‌ن سالم په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له په‌رله‌مانى عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌مریكا 50 تۆن ئاڵتونى عیراقى بردووه، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه دزرابوو، بۆیه پێویسته حكومه‌تى عیراق ئه‌و ئاڵتونه بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت پێویسته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و حكومه‌تى عیراقى داواى ئه‌و ئاڵتونه دزراوه بكه‌ن كه موڵكی عیراقه و براوه‌ته ئه‌مریكا، ده‌بێت له‌رێگا یاساییه‌كانه‌وه ئه‌و ئاڵتونه بگه‌ڕێنرێته‌وه عیراق و ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا كردوویه‌تى پێشێلكردنى یاسا‌و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه.
پێشتر سەرچاوەیەك ڕایگەیاندبوو، هێزەكانی ئەمریكا چەندان تەن زێڕی داعشیان لەم ماوەیەی دواییدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان گواستۆتەوە و بڕێكی كەمیان لەو زێڕە بۆ یەكینەكانی پاراستنی گەل بەجێهێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.