Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 23:18

قاسم سلێمانی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشکرا دەکات

کێشە و کەموکوڕییەک لە هەماهەنگییەکانی سەرۆکایەتیدا ڕوویداوە
کوردستان TV
#11
100%

سەرۆکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، ئامادەنەبوونی محەمەد جەواد زەریف لە دیدارەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، بە ئەنقەست نەبووە، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە، له‌ رۆژانی رابردوو به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران.

قاسم سلێمانی سەرۆکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن ماڵپەڕی هەواڵی سەر بە سوپای پاسدارانەوە بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند، لە میانی سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، کێشە و کەموکوڕییەک لە هەندێک لە هەماهەنگییەکانی سەرۆکایەتیدا ڕوویداوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئامادەنەبوونی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و، هەر ئەوەش بووەتە هۆی توڕەبوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران.

سلێمانی ده‌شڵێت: بەڵگەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی وەزیری دەرەوە، بە ئەنقەست نەبووە لەو دیدارەدا، بۆیە جەختدەکینەوە جەواد زەریف وەک وەزیر بەرپرسە لە کاروباری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی سەرەکیشە لە بواری سیاسەتی دەرەوەی تاران.

لە بەشێکی تری قسه‌كانی سەرۆکی سوپای قودس ستایشی کار و دەستکەوتەکانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی کرد بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران لەسەر بەزرترین ئاست.

شەوی دووشەممەی ڕابردوو 25ی شوباتی 2019، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیاند، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆمار دەستلەکارکێشانەوەکەی ڕەتکردەوە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.