Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:32

حه‌شدی شه‌عبی پێشبینی ده‌کات رێککه‌وتنێک له‌نێوان عێراق و ئه‌مریکا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش هه‌بێت

هۆشداری دایه‌ حكومه‌تی عێراق
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری دایه‌ حكومه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ر ده‌ستی خۆی بخاته‌ نێو ئاگر.

عه‌لی حسێنی، سه‌ركرده‌ له‌ هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری ئیتیجا پرێس راگه‌یاندووه‌: پێشبینی ده‌كه‌ین رێككه‌وتنێك له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی  بۆ نێو عێراق داعش هه‌بێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ناكرێت حكومه‌ت ده‌ستی خۆی بخانه‌ نێو ئاگر، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خه‌ریكه‌ یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق هه‌موارده‌كاته‌وه‌.

گوتیشی: هه‌ر هێزێكی دوژمن هه‌وڵ بدات بێته‌ نێو عێراق، وه‌ڵامدانه‌وه‌مان زۆر توندتر ده‌بێت له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.

دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا گوتی: عێراق250 چه‌كداری داعشی وه‌رگرتۆته‌وه‌ .

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.