Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 21:27

عادل عه‌بدولمه‌هدی: 250 چه‌کداری داعش راده‌ستی عێراق کراون

ده‌خرێنه‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی گونجاو
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، 250 چه‌كداری داعش راده‌ستی عێراق كراون و له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كه‌ی گونجاویشدا به‌ند ده‌كرێن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا گوتی: 250 چه‌كداری داعش راده‌ستی عێراق كراون.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌خرێنه‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی گونجاو, له‌وێ به‌ند ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌خێزانه‌كانیش گوتی: خێزانه‌كان به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون، به‌شێكیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ گه‌مارۆدرابوون، به‌شكێشیان له‌گه‌ڵ داعش رۆیشتوون، هه‌ر خێزانێك به‌ گوێره‌ی بارودۆخه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
گوتیشی: پێشوازی له‌و چه‌كداره‌ داعشه‌ بیانیانه‌ ناكه‌ین ،كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌ ره‌تكراونه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگیڕان/ رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.