رۆژنامه‌ی قانون كه نزیكه له ریفۆرمیسته‌كانی ئێران، به‌هۆی مانشێتیه‌كییه‌وه كه تێیدا ره‌خنه‌ی له سه‌ردانی سه‌ركرده‌ی رژێمی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د گرتووه بۆ تاران، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخرا.
ئاژانسی هه‌واڵی خوێندكارانی ئێران ناسراو به ئیسنا رایگه‌یاند كه دادگای رۆشنبیری و میدیا، له سبه‌ینێوه رۆژنامه‌ی قانونی نزیك له ریفۆرمیسته‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داده‌خات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه بڕیاری داخستنه‌كه په‌یوه‌ندی به مانشێتی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌كه‌وه هه‌یه و به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه تاكه‌ی رۆژنامه‌كه به داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی قانون له ژماره‌ی دوێنێدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی رابردووی ئه‌سه‌د بۆ تاران وێنه‌یه‌كی له‌باوه‌ش كردنی رابه‌ری ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی و ئه‌سه‌دی بڵاو كردبوویه‌وه و تێیدا به مانشێتێك نوسیبووی، "میوانی ناوه‌خت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.