Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:30

نازیلا ئەمینی خەڵاتی فەجر بەدەست ده‌هێنێت

ئەم شانۆیە دەڕوانێتە پرسە كۆمەڵایەتییەكان
کوردستان TV
100%


ئەكتەری كوردی سەقزی  " نازیلا ئەمینی "  به‌ هۆی رۆڵبینینی لە شانۆی (تیك تاك) لە بۆكان، خەڵاتی باشترین ئەكتەری ژنی لە بەشی شانۆی سەرشەقامی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر پێبه‌خشرا .

ڕێوڕەسمی كۆتایی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر بە ناساندنی براوەكانی ئەم خولەی ڤیستیڤاڵ بەڕێوەچوو، لەو ڕێوڕەسمەدا ئەكتەری كوردی سەقزی بۆ ڕۆڵگێڕان لە شانۆی (تیك تاك) لە بۆكان، خەڵاتی باشترین ئەكتەری ژنی لە بەشی شانۆی سەرشەقام مسۆگەر كرد.

شانۆی سەرشەقامی (تیك تاك) بەرهەمی گروپی شانۆیی قەقنووس و لە نووسینی (ئێلناز غەفاری) و لە دەرهێنانی (نازیلا ئەمینی) پێشتر لە میهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە یەكێك لە (10) شانۆی هەڵبژاردە ئەو میهرەجانە هەڵبژاردراو مۆڵەتی بەشداری لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجری پێدرا.

ئەم شانۆیە دەڕوانێتە پرسە كۆمەڵایەتییەكان و تێیدا (نازیلا ئەمینی و هاوڕێ ڕەزایی و جەمال سوڵتانی و ساریە ئەمینی) دەور دەگێڕن.

شایانی باسە، ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر كە پێكهاتووە لە بەشەكانی شانۆی سەر سەكۆ، بەشی نێودەوڵەتی، شانۆی ڕادیۆیی و شانۆی سەرشەقام، وەك یەكێك لە گرینگترین ڤیستیڤاڵەكانی شانۆی ئێران بە شێوەی ساڵانە بەڕێوە دەچێت.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.