ئه‌حمه‌د دلێمی، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی ئه‌نبار، نه‌قیب رایگه‌یاند، بۆمبێك كه له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی ناوچه‌ی نعێمییه باشووری فه‌للوجه چێندرابوو به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك كرێكاری بۆسه‌ر كاره‌كانیان ده‌گواسته‌وه.
به گوته‌ی ئه‌حمه‌د دلێمی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، سێ كرێكار كوژراون و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
دلێمی باسی له‌وه‌شكرد كه دوای گه‌یشتنی ھێزه ئه‌منییه‌كان بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه، ته‌رمی كوژراوه‌كان گواستراونه‌ته‌وه پزیشكی دادوه‌ریی و برینداره‌كانیش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی فه‌للوجه كراون.
ناوبراو ئاشكراشیكرد كه ھێشتا شانه نووستووه‌كانی داعش له ناوچه‌ی نعێمییه، خۆیان حه‌شارداوه و ناوه ناوه ھێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ھاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و موختاره‌كان، باسی له‌وه‌شكرد كه به‌م دواییانه، دوو موختار له ناوچه‌كه له لایه‌ن شانه نووستووه‌كانی داعشه‌وه كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.