سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له پارێزگای دیاله ئاشكرای كردووه، كه توانراوه كانییه‌كی ئاو له‌قووڵایی به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین له باكووری پارێزگاكه بدۆزرێته‌وه، كه نهێنی مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بووه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ.
سه‌رچاوه‌كه له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیۆم رایگه‌یاندووه: هێزه ئه‌منییه‌كان له میانه‌ی ئۆپهرِاسیۆنی گه‌ڕان به‌دوای داعش، له قووڵایی به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین كانییه‌كی ئاوییان دۆزیوه‌ته‌وه ، كه‌بۆته هۆی مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ.
سه‌رچاوه‌كه له‌درێژه‌ی لێدوانهكهیهدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كانییه‌كه له شوێنێكی ووشكههڵاتوو سه‌خت دۆزراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام بوونی ئه‌و كانییه بۆته شوێنی باره‌گایه‌كی نهێنی چه‌كدارانی داعش و له‌و شوێنه‌وه جوڵه سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست پێكردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.