سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، عه‌باس عراقچى كۆبوويه‌وه و رايگه‌ياند، ده‌كرێت ناوچه‌يه‌كى پيشه‌سازى هاوبه‌ش له نێوان عێراق و ئێران درووست بكه‌ين.
عادل عه‌بدولهه‌مدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا بابه‌ته‌كانی بازرگانی، ئابووری، ئاو، سنور و ڤیزه له نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوە .
هەروەها هاوشێوەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئوردن، ئامادەن لەگەڵ ئێران رێککەوتن بکەن سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی هاوبەش و هەروەها سه‌ردانه یەک لەدوای یەکەکان وه‌ك پاراستنی به‌شه ئاوی گه‌لی عێراق له ناوچه‌كه هاوكارده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێک بابه‌تی هه‌ڵپه‌سێردراو.
لای خۆیشییەوە، عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران باسی له‌وه كرد كه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی بۆ عێراق په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات به‌هێز ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.