Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 20:30

فرانسوا ئۆلاند سه‌ردانی شاری موسڵی کرد

بە چاوی خۆی موسڵی دوای داعش ببینێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ هەولێر دواتر سه‌ردانی شاری موسڵی كرد و رایگەیاند: دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ سەرۆک بارزانی چوومە نزیک موسڵ، تەنیا چەند کیلۆمەترێک لە موسڵ دوور بووین.  

ئەمڕۆ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا سەردانی موسڵی کرد بۆ ئەوەی بە چاوی خۆی موسڵی دوای داعش ببینێت.

فرانسوا ئۆلاند لە هەڤپەیڤینێکدا لە موسڵ لە وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ سەرۆک بارزانی چوومە نزیک موسڵ، تەنیا چەند کیلۆمەترێک لە موسڵ دوور بووین.

دەمتوانی رووناکیی شارەکە ببینم، هەروەها بینیم کە شەڕێک هەیە لە موسڵ، ئەمڕۆش ویستم بێمەوە ئەو شارە بۆ ئەوەی ببینم سەرکەوتن بەدەستهاتووە و پێویستە ئاشتی پارێزراو بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.