Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 17:07

280 چەکداری تیرۆریستی داعش رادەستی عێراق کرانەوە

چەكدارە عێراقیەكان بە 500 چەكدار مەزەندە دەكرێن
280 چەكداری تیرۆریستی داعش رادەستی عێراق كرانەوە
کوردستان TV
100%

هێزەكانی سوپای عێراقی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لە لایەن ئەمریكاوە هاوكاری دەكرێن 280 چەكداری عێراقی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش رادەستی هێزەكانی سوپای عێراقی كردۆتەوە .

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەم ژمارەیە بەشێگە لەو ژمارەیەی كە كەوتوونەتە دەست هێزەكانی سوریای دیموكرات كە 500 چەكداری عێراقی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشن كە تا ئێستا لە سوریا ماون و چاوەڕوان دەكرێت هەموویان رادەست بكرێنەوە .

لە ماوەی رابردوودا شەرێكی گەورە لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و داعش روویدا بەهۆیەوە ژمارەیەكی ئێجگار گەورە كەوتنە دەست هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رەگەزی جیاجیا و كە چەكدارە عێراقیەكان بە 500 چەكدار مەزەندە دەكرێت و تا ئێستا 280 یان رادەست كراونەتەوە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.