Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 20:07

کەشناسی راگه‌یاندراوێک له‌باره‌ى باری که‌ش و هه‌وا بۆ 3 رۆژى داهاتوو بڵاو کرده‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی كەشناسیی عێراق  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌له‌  سێشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هه‌رێمی كوردستان هەور بێت لەگەڵ بارانێكی كەم و دروستبونی هەورە بروسكە


راشیده‌گه‌ێنێت  لە ناوەڕاستی عێراقیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانی كەمی بچڕبچڕ و هەندێكجاریش هەوروبروسكەن لە ناوچەكانی باشوریش هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا.

 كه‌شناسی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات رۆژی چوار شەممە لە هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم و دروستبونی تەم، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاستیش نمیچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەكاتەكانی شەودا، لە ناوچەكنی باشوریش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند ناوچەیەكدا.

 له‌كۆتادا کەشناسی عێراق  رایده‌گه‌ێنێت ،  رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی  هەرێمی كوردستان هەور بێت لەگەڵ بارینی بارانێكی مامناوەند و بەهێز و دروستبونی هەورە بروسكە، لەناوچەكانی ناوەڕاستیش بە رۆژ نمیچە هەور و بە شەو دەبێتە هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران. 


شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.