تیپی میوزیكی نالی لەسەردەمانێك هاتە دامەزراندن ڕۆح و هەستمان پێویستی پێبوو , لەسەروبەندی دامەزراندنییەوە كۆمەڵێك بەرهەمی بەپێز و ناوازەیان پێشكەشكرد.
ئەم گرووپە لەسەر دەستی كۆمەڵێك میوزیسیان و دەنگبێژ لەشاری هەولێر دەستیان بەكاركردن كرد هەسپی خۆیان لەبواری میوزیك تاودا ، دوای ئەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێك بوو كار و چالاكییە هونەرییەكانیان ڕاگرتبوو .
گرووپی نالی ، لەهەفتەی ڕابردوو لە ڕێوڕەسمێكدا دووبارە دەستبەكاربوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند و كۆمەڵێك بەرهەمی جوانیان لەشاری هەولێر پێشكەش بە گوێگران و هەواداران كردەوە ، لە ڕێوڕەسمەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان و هەوادارانیان تێكەڵ بە هونەری میوزیكی ڕەسەنی كوردی كردەوە .
لەمیانەی ڕێوڕەسمەكەدا چەند گوتارێك پێشكەشكران، دواتریش لەلایەن ئەندامانی گرووپەكەوە چەند بەرهەمێكی میوزك و گۆرانیی كوردی پێشكەشكرا.
گرووپی میوزكی نالی لە ساڵی 1998 دامەزراوە و لەماوەی چەند ساڵەی كاركردنیدا، بەشداری لە چەندین فستیڤاڵ و ئاهەنگ لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان كردووە و چەند بەرهەمێكی میوزیك و گۆرانیشی بەشێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاوكردووەتەوە. هەروەها ئەم گروپوە خاوەنی دوو ئەلبوومی میوزیكە بە ناوەكانی گوڵەكانی پرچی حەبیبە و زەرگوڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.