Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 10:01

نامیلەکەیەکی " پەروەردەی ژینگەیی " بەسەر قوتابیان دابەشده‌کرێت

گوزارشت له ژینگه و پاك و خاوێنی و ته ندروستی قوتابیان ده‌كات
کوردستان TV
100%


نامیلكەی پەروەردەی ژینگەیی بۆ قوتابیان، نامیلكەیەكی هونەری ژینگەیی تایبەت به قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتیە چاپ كراوە ، ئەم نامیلكەیه له یەكێك له شاری یارییەكانی هەولێر دەناسرێت ئەویش شاری یاری سمایلانده.

نوێنەری سمایلاند " حاجی ئاغا زراری " ڕاگەیاند ، به شانازییەوه دەرگەمان واڵایە بۆ مامۆستایان و نوسەر و خاوەن بەرھەمی خۆیان كه خزمەتی مرۆڤ و وڵات بكەن، ئێمەش به شانازییەوه له خزمەت ئەو كەسانه دەبین وەكو سمایلاند.

 گوتیش، ئەمه یەكەمین كاری نمایشی كتێبمان نیه دواتریش نابێت هاوكار بۆ ئەو كەسانەی كه كتێب بەرهەم دێنن، ھەروەھا دەستخۆشی له مامۆستا دارا و مامۆستا ئاری ئاغۆکیش دەکەین، کە له بواری پەروەردەیی دا خزمەتێکی بەرچاویان ھەیە.

نووسەری کتێبەکە " ئاری ئاغۆك"  ئاماژه بەوە ده‌كات ئەم نامیلكەیه پێكهاتووه لە چیرۆك و وێنه و ئامۆژگاری هەموو بابەتەكان گوزارشت له ژینگه و پاك و خاوێنی و ته ندروستی باشی قوتابی، وەک نووسەری نامیلەکەکە لەگەڵ مامۆستای ھونەرمەند (دارا محەمەد عەلی) دوای ماندوبوونێکی زۆر توانیمان نامیلکەکە بە چاپ بگەیەنین .

ئه‌م نامیلكه‌یه‌  له 24 وێنەی ژینگەیی و هونەریی پێكهاتووه‌ ، هەر وێنەیەك گوزارشت له پەیامێکی ژینگەیی دەكات، وەك چاپی یەكەمیش 5000 هه زار دانەیە و به خۆڕایی بۆ قوتابیان دابەش دەكرێت ، له مەڕاسیمێكیشدا کە جێگری یاریدەری پەروەردەی گشتی ھەولێر و مامۆستایان و قوتابیان ئامادە بوون لە نێو شاری یاری سمایلاند وەک دیاری بەسەر قوتابیان دابەش کرا.
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.