Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 22:45

ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌ربازگه‌ی نوێ له‌ بیابانه‌کانی ئه‌نبار داده‌مه‌زرێنێ

راپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه‌
کوردستان TV
100%

راپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ره‌و عێراق هاتووه‌و خۆی له‌ بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار حه‌شارداوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌غدادی هه‌وڵ ده‌دات ریزه‌كانی داعش رێك بخاته‌وه‌و بیابانه‌كانیش ئه‌نباریش بكاته‌ سه‌ربازگه‌ی تازه‌ی خۆیان.

هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش بۆ رێگه‌گرتن له‌دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش هێزێكی زۆری ره‌وانه‌ی پارێزگای ئه‌نباری سه‌ر سنووری سووریا كردووه‌.

له‌دووچه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش پێنج هاووڵاتی شاری نه‌جه‌فییان له‌ ناوچه‌ی سه‌رسار له‌سێداره‌دا و جموجۆڵه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی ئه‌سرار

ئاماده‌و وه‌ڕگێران / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.