Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:21

ئه‌لکه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات

ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با
کوردستان TV
100%


ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای كه‌ هێزێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگه‌ی پاڵپشتیكردنی هێزه‌ سوننییه‌كانه‌وه‌ گڕه‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق ده‌كات.

ئه‌لكه‌عبی زیاتر روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات به‌هۆی پاڵپشتیكردن له‌ هێزه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادان له‌ عێراق و درۆ له‌گه‌ڵ شه‌قامی سوننی ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ برا شیعه‌كانیان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ عێراق بمێننه‌وه‌و ئاڵای به‌رگرییان له‌ دژیان هه‌ڵگرتووه‌.

هاوكات ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق نه‌بێت و ھێزه‌كانی نه‌باته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وكاته‌ له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێشتریش وارس موسه‌وی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه‌ حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كار بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بكرێنه‌ ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ره‌تیانكرده‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وكاته‌ له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئه‌و وته‌یه‌ش گوزارشت له‌ هه‌ڵگیرساندی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.