هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌هێزترین هاوپه‌یمانن له عیراق، ئه‌گه‌ر هاتوو ناچار بكرێت له عێراق پاشه‌كشه بكه‌ن داهاتووی عێراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
په‌یمانگاى واشنتۆن بۆ سیاسه‌ته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هۆشدارى ده‌داته عیراق و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ات، ئه‌گه‌ر هێزه بیانیه‌كان له‌و وڵاته ده‌ربكرێن ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورى و سیساسیه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى رۆژئاوا له‌ده‌ست ده‌دات.
په‌یمانگاكه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ئه‌نجامى ده‌دات بۆ ده‌ركردنى هێزه بیانیه‌كان مافى سه‌روه‌رى وڵاتێكى عه‌ره‌بییه، به‌ڵام بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه كاریگه‌رى نه‌رێنی له‌سه‌ر داهاتووی عێراق داده‌نێت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی رۆژئاوا.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌هێزترین هاوپه‌یمانن له عیراق، ئه‌گه‌ر هاتوو ناچار بكرێت له عێراق پاشه‌كشه بكه‌ن داهاتووی عێراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه گرنگه به ژیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكه‌ن.
په‌یمانگاكه به‌پێویستیشى ده‌زانێت ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانى كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند راستییه‌ك بۆ عیراق ده‌ربخه‌ن ئه‌وانیش، یه‌كه‌م سه‌ره‌ڕاى گه‌شه‌كردنى تواناى هێزه‌كانى عیراق به‌ڵام جارێ تواناى ئه‌وه‌یان نییه كۆتایى به داعش بهێنن به‌تایبه‌تى كه له‌ئێستادا له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى عیراقدا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه دووه‌م هه‌وڵى چه‌ند لایه‌نێكى عیراقى بۆ دروستكردنى دووبه‌ره‌كى له‌نێوان به‌غدا و ئه‌مریكا سه‌رناگرێت یان هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌مێننه‌وه یان هه‌موویان ده‌ڕۆن، راستى سێیه‌میش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رۆشتنى ئه‌و هێزانه چیتر عیراق بۆ رۆژئاوا هیچ گرنگیه‌كى نامێنێته‌وه و هیچ سودێكى ئابووریشیان بۆ عیراق نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.