له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی سعوودی له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای كردووه كه،ئیره‌ج مه‌سجدی ،باڵیۆزی ئێران له عێراق سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی پارێزگایه‌كی دینی ده‌كات كه سامه‌را و به‌له‌د و دوجێل له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌لعه‌ره‌بییه روونیشیكردۆته‌وه كه ئامانج له‌پلانه‌كه دابه‌شكردنی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ دوو پارێزگا، سنووری پارێزگا تازه‌كه له شارۆچكه‌ی دیجله( مكیشیفه) له‌باشووری تكریت ده‌ست پێده‌كات و له سنووری به‌غدای پایته‌خت كۆتایی دێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی ئاشكرا بكات به رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانی راگه‌یاندووه: ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌دروستكردنی پارێزگایه‌كی ئیسلامی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له عێراق ده‌كرێت ، دووره له‌راستییه‌وه‌و شایانی وه‌ڵامدانه‌وه نین .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ رزگار
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه- سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.