Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:48

(هەدەسە) زیاتر لە 150 چەکداری داعش ڕادەستی عیراق ده‌کاته‌وه‌

هەندێک لە خێزانی چەکدارەکانی داعشیش رادەستی عیراق کراونەتەوە
کوردستان TV
100%


ئاژانسی هەواڵێ "رۆیتەرز" لەزاری دوو سەرچاوە لە سوپای عیراق بڵاویکردوە، كه‌  هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەدەسە) زیاتر لە 150 چەکداری داعشیان ڕادەستی سوپای عیراق کردوەتەوە کە بەشێکی زۆریان عیراقین و ڕادەستکردنەوەی ئەو ژمارە داعشەش بەـێی ڕێککەوتنێکە بۆ ڕادەستکردنەوەی 502 چەکداری داعش بە بەغدا.

ئەفسەرێک بە پـلەی عەقید لە سوپای عیراق کە یەکەکەی لەسەر سنوری سوریایە، وتویەتی زۆربەی ئەو چەکدارانە عیراقیـن و هەندێک کەسی بیانیان لە نێودایە، کاربەدەستێکیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردوەتەوە و وتویەتی چەکدارە دەستگیرکراوەکان بەرەو شوێنێکی پارێزراو براون و ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپـێکردووە.

لە لایەکی دیکە ئەحمەد محەلاوی، قایمقامی قەزای قائیم رایگەیاندوە، هەندێک لە خێزانی چەکدارەکانی داعشیش رادەستی عیراق کراونەتەوە.

مەحلاوی ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە 10 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر کە چەکدار و خێزانی داعشیان تێدابووە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕادەستی سوپای عیراق کراون کە لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدا بەرەو هەردوو بنکەی سەربازیی جزیرە و بادییە لە پارێزگای ئەنبار براون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.