هه‌موو سالێك له رۆژی 21 ی شوبات " فێبریوه‌ری " به‌رانبه‌ر به 2ی ڕه‌شەممه ، یادی كۆچی دوایی ئه‌دیب و زمانه‌ڤانی به‌توانا و لێهاتووی کورد مامۆستا هه‌ژارده‌كرێته‌وه .
ئەو گەورە ئەدیبە له ساڵی ١٩٩١ زایینی به‌رانبه‌ر به ١٣٧٠ی هه‌تاوی، له ته‌مه‌نی هه‌فتاد ساڵیدا كۆچی دوایی کرد، عه‌بدولڕه‌حمان شه‌رفكه‌ندی که به مامۆستا هه‌ژار ناسراوه، ساڵی ١٩٢١ له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه.
هه‌ژار برا گه‌وره‌ی دوکتور" شه‌ره‌فکه‌ندی " سکرتێری گشتیی پێشووی حدکا بووه، مامۆستا هه‌ژار که خوێندنی ئایینی تەواو کردبوو، شاره‌زایه‌کی ته‌واوی له زمان‌و وێژه‌ی کوردی هه‌بوو. ناوبراو یه‌کێک له به‌شدارانی پێکهاتنی کۆماری کوردستان و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد (ژێ کاف) بووه.
پاش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان " هه‌ژار" ڕووی كردۆته كوردستانی باشوور‌و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه ، به دوای ڕێككه‌وتتنامه‌ی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ی زایینی، پەرێوەی شاری به‌غداد بووه و لەوێش بۆ سازدان و ڕێکخستنی كارووباری یه‌كیه‌تیی نووسه‌رانی كورد ساڵی ١٩٧٠ دامه‌زرا بوو تێکۆشاوە.
هه‌ژار بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی نووسه‌رانی کورد بووه ، پاش شۆرشی گه‌ڵانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا ، گۆڤاری ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ی له ئێران بڵاو ده‌کردوه‌وه ، ساڵی ١٩٩١ی زایینی، بەرامبەر بە ١٣٧٠ هه‌تاوی له شاری که‌ره‌ج کۆچی دوایی کرد .
پاشان ته‌رمه‌که‌ی به‌رێزه‌وه لە لایەن کوردستانیانەوە هێنرایەوە شاری مەهاباد و له گۆرستانی بوداغسوڵتان دا، له نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌رێکی زۆردا، له ته‌نیشت کۆنه یاری خۆی، واته شاعیری گەورەی کورد مامۆستا هێمن، به خاک سپێردرا.
هه‌ژار له ژیانیدا کوێره‌وه‌ری و چه‌رمه‌سه‌ری زۆری دیتووە و لە باری سیاسییەوە خۆی بە قوتابی بارزانی زانیوە و ئەویندارێکی سەوداسەری مەرحومی مەلا مستەفای بارزانی بوە، دیارە نەمر بارزانی، رێزێکی زۆری بۆ ئەو گەورە پیاوەی دونیای ئەدەب و هونەر هەبوە.
هه‌ژار وێرای وه‌رگێرانی شه‌رفننامه و چوارینه‌کانی خه‌یام و " قانون در گب" ئه‌بو عه‌لی سینا، زۆر بابه‌تی دیکه‌ی به‌پێزو سوودمه‌ند، ئه‌م بڵاوو کراوانه‌شیی هه‌ن ١- دیوانه شێعری بۆ كوردستان. ٢- به‌یتی سه‌ره مه‌ڕ. ٣- هۆزی له بیركراوی گاوان، له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه به كوردی، له نووسینی دوكتۆر مسته‌فا جه‌واد. ٤- دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی جزیری، ده‌ق‌و مانا لێكدانه‌وه. ٥- فه‌رهه‌نگی هه‌مبانه بۆرینه (كوردی، كوردی، فارسی). ٦- په‌رتووكی چێشتی مجێوه‌ر، ژیان‌و بیره‌وه‌ریه‌کانی هه‌ژار له خۆ ده‌گرێت. ٧- وه‌رگێڕانی قورئان بۆ سه‌ر زمانی كوردی .
رەحیم رەشیدی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.