حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران مانگی داهاتوو سه‌ردانی عێراق ده‌كات و تاوتوێی پێشنیارێكی ئه‌و وڵاته بۆ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس به ویب سایتی فوارت نیوزی راگه‌یاندووه: له‌میانه‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران، عێراق بابه‌تی دروستكردنی به‌نداوێك له‌نێو خاكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ روحانی پێشنیار ده‌كات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عێراق رایگه‌یاند كه له‌مانگی ئادار حه‌سه‌ن روحانی سه‌ردانی عێراق ده‌كات و تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.