وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه ھێزی پشتیوانی زیاتر ره‌وانه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا كراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزی لیوای٣٧ی پیاده‌ی سه‌ربه فیرقه‌ی زرێپۆشی نۆ، به مه‌به‌ستی پاراستنی سنووری نێوان و عێراق و سووریا ره‌وانه‌ی سنووری قه‌زای قائم رۆژئاوای ئه‌نبار كراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ھێزی لیوای ٣٧ی پیاده سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا له رووباری فوراته‌وه تا ده‌گاته كۆتایی سنووری قه‌زای قائم ده‌پارێزێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكردووه كه ھێزی لیوای ٣٧ له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی بۆ داندراوه، پشتیوانی پێشكه‌ش به‌و ھێزانه ده‌كه‌ن كه له سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه "به ئامانجی پاراستنی سنوور و رێگریكردن له دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش له دیوی سنووری سووریاوه بۆ ناو عێراق، ئه‌و ھێزه ره‌وانه‌ی سنووری قه‌زای قائم كراوه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.