د.بەشیر حەداد لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا تاوتوێی گشت پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی گۆڕەپانی عێراقیان کرد
له راگهیهندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووه، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق د.بەشیر حهداد لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازی کرد لە (جۆی هاد) کاربەڕێکەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
لە دیدارەکەدا باس لە گشت ئەو پێشهات و پێشبینییانە کرا کە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێڕاقی پێیدا تێپەڕ دەبێت، هەروەها رووداوە هەنوکییەکانی ناوچەکە و مەسەلە و دۆسییەکانی پەیوەست بە هەردوولا، لەوانە تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی و هەوڵ و کۆششەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها باسی کارەکانی وەرزی داهاتووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.