باڵيوزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا رایگهیاند" ئەمەریكا بەنیاز نییه خاك و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر هیچ وڵاتێك بەكاربێنێت.
باڵيوزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا روونكردنەوەیەكی لەو بارەوە داوه و وتویهتى" دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا نایەوێت لەگەڵ ئێران بچێتە نێو جەنگەوە.
دهشلێت" هێزەكانی ئەمەریكا ئاسمان و خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر هیچ شوێن و دەوڵەتێك بەكار نایەنن و ئاماژەی كرد كە سەرۆك ترەمپ هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەر رێككەوتننی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ عێراق پێشنیاز نەكردووە.
وتوشیهتى" بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق لەسەر داوای حكوومەتی عێراق بووە و ئەو هێزانە و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆیش لەسەر داوای حكوومەتی عێراق ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.