وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگهیاند: ئامانجی ئەمریکا دابەشکردنی سووریایە و دروستکردنی نیمچەوڵاتێک لە بەرەی رۆژهەڵاتی رووباری فورات.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی شوباتی 2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی، ئامانجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابەشکردنی سووریایە و دروستکردنی نیمچە وڵاتێکە لە بەرەی رۆژهەڵاتی رووباری فورات، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، واشنتۆن رێگری دەکات لە هاوپەیمانەکانی بۆ وەبەرهێنان لە ناوچە رزگارکراوەکان کە لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریایە.
لاڤرۆڤ، گوتی: بەشێوەیەکی تر، ئەرکی گەڕانەوەی سەروەری و سەلامەتی هەرێمی بۆ سووریا، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەنێوانیاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژویانکرد لەسەری، لەڕاستیدا ئەمە تەنها مانۆڕێکه لەلایەن ئەمریکاوە بۆ دوورخستنەوەی چاو لەسەری.
لاڤرۆڤ، ئەوەشی گوت: ئامانجەکەی ئێستا زۆر روونە ئەویش دابەشکردنی سووریایە و دروستکردنی نیمچە وڵاتێکە لە بەرەی رۆژهەڵاتی رووباری فورات.
له بهشێكى ترى قسهكانى وهزیرى دهرهوهى رووسیا ئهمهریكا بهوه تۆمهتبار دهكات گوایه رێگرى له وڵاتانى ترى هاوپهیمانى نێودهوڵهتى دهكات، وهبهرهێنان له ناوچه رزگاركراوهكانى سووریا بكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.