7 منداڵه‌كه‌ى به‌ر له حه‌فته‌یه‌ك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى پارێزگاى دیاله له‌دایكبوون ئه‌مرۆ رۆژى سێشه‌ممه مردن.
حه‌فته‌ى پێشوو 7 منداڵ كه له 6 كچ و كوڕێك پێكهاتبوون له نه‌خۆشخانه‌ى بهتولى پارێزگاى دیاله له‌دایكبوون و ئه‌مرۆش حه‌مزه ئهلمهسنى كه باوكى منداڵه‌كان بوو، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هه‌واڵى مردنى سه‌رجه‌م كۆرپه‌كانى راگه‌یاند.
ئهلمهنسى له پۆسته‌كه‌یدا له‌سه‌ر وێنه‌ى منداڵه‌كانى به خه‌مێكى كاریگه‌ر و ویژدانهه‌ژێن نووسیویه‌تى: "ئێمه مرۆڤین و له خۆڵ درووستكراوین، زیان پێگه‌یشتن ئازارمان ده‌دات و دڕكێكى بچو‌وكیش بریندارمان ده‌كات، منداڵه‌كانم گه‌ڕانه‌وه به‌ر ره‌حمه‌تى خودا".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.