Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:16

11 کەس بە پلەی وەزیر و 156 کەسی تر به‌ پلە تایبەت ده‌درێنه‌ دادگا

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌دا هاتووه‌
کوردستان TV
100%


دەستەی نەزاهەی عێراقدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ 11 كەس بە پلەی وەزیر و 156 كەسی تری پلە تایبەت لە ساڵی رابردوودا بەهۆی گەندەڵی دراونەتە دادگا.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی شوباتی 2019 دەستەی نەزاهەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە  11 كەس بە پلەی وەزیر و 156 كەسی تری پلە تایبەت و بە گشتی لە عێراقدا زیاتر لە 3 هەزار تۆمەتبار دراونەتە دادگا.

ئەوەش خراوەتەڕوو ئەو وەزیرانەی كە دراونەتە دادگا 11 كەس بوون و 22 بڕیار لە دژیان دەركراوە، هاوكات بۆ 156 كەسی تری پلە تایبەت و بەرێوەبەر 224 بڕیار دەركراوە و بڕیارەكانیش بەهۆی گەندەڵییەكانیانەوە بووە.

دەستەی نەزاهە دووپاتیكردووەتەوە لە رێگەی كارەكانیان توانیویانە ملیارێك و 610 ملیار دینار لە كەسانی تۆمەتبار وەربگرنەوە و بۆ گەنجینەی حكوومی بگەڕێننەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.