دوای به‌شداربوون له سێیه‌مین خولی دیداری نێوده‌وڵه‌تیی (شانۆی شه‌قام)، كه ئه‌مساڵ له وڵاتی تونس به به‌شداری ھه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، گرووپی (ھه‌وار بۆ شانۆ)، وه‌ك تاكه گرووپی به‌شداربوو له كه‌ركوكی دڵی كوردستانه‌وه به شانۆگه‌ریی (بێ سنوور)، توانیی ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی قه‌ڵغانی زێڕین و وه‌ك باشترین شانۆگه‌ریی له‌و وڵاته ده‌سنیشان بكرێت.
ئه‌و شانۆگه‌رییه له ئاماده‌كردن و ده‌رھێنانی (نه‌ژاد نه‌جم)ـه و نواندنی (ھه‌وار فارس، ھونه‌ر شه‌وقی، دارا عزه‌دین، شاڵاو عه‌لی، به‌ڵێن فارس) و بیرۆكه‌ی (ھیوا ئه‌سه‌د به‌گی)ـیه و موزیكی به‌رھه‌مه‌كه‌ش (عه‌بدوڵا كاكه‌یی)ـه و دیزاینی پۆسته‌ری به‌رھه‌مه‌كه‌ش (سامان ئه‌حمه‌د)ـه.
نه‌ژاد نه‌جم ده‌رھێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی به‌رھه‌مه شانۆییهكهیهوه ڕاگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی شانۆیی (بێ‌سنور) باس له به‌كارھێنانی ته‌كنۆلۆژیا و جیاوازیی هاوسه‌رگیریی سه‌رده‌می كۆن و نوێ ده‌كات.
پێشتر ئه‌م شانۆییه له ساڵی٢٠١٨ له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قام له به‌غداد خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنانی به‌ده‌ست ھێنا، یه‌كه‌مه‌كانی فێستیڤاڵی ناوبراو ڕاسته‌وخۆ له دیداری نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قام له تونس وه‌رگیرا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.