له میانی هه‌شت ساڵی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا، لانیكه‌م 336 په‌لامار بە چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامدراوه و رێژه‌ی سه‌دا 98ی ئه‌و په‌لامارانه له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدراون.
په‌یمانگای سیاسه‌تی رای گشتیی جیهان كه ناوه‌نده‌كه‌ی له به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه، راپۆرتێكی له‌ژێر ناونیشانی، "هیچ شوێنێك نییه بۆ خۆشاردنه‌وه: لۆجیکی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا"دا بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه به‌پشتیوانیی دارایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كراوه، ئه‌و په‌لاماره كیمیاییانه‌ی له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدراوه، زۆر له‌وه زیاتره كه زاندراون.
به‌و پێیه له 2011ه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م 336 په‌لامار بە چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامدراوه و رێژه‌ی سه‌دا 98ی په‌لاماره‌كان له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدراوه. شه‌ش هێرشی كیمیاییش له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
رێژه‌ی سه‌دا 90ی هێرشه‌كان، دوای هێرشه‌كانی مانگی ئابی 2013 ئه‌نجامدراون كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی رای گشتیی جیهانیی لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.