به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ژه‌نه‌راڵ پاول لاكامیرا فهرماندهیهكى ئه‌مریكیه له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له سوریا و عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له هاوكاریكردن و ڕاهێنان به هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سوریا و روسیا رێكبكه‌وێت، ئه‌مریكا ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه دهوهستێنێـت.
پاول لاكامیرا هۆشدارى ده‌داته هه‌سه‌ده له ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سوریا و روسیا، لاكامیرا له قسه‌كانیدا گوتى: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین به مه‌شق و راهێنانیان و ئه‌وان پڕ چه‌ك ده‌كه‌ین تا ئه‌و كاته‌ى له هاوپه‌یمانى ئێمه ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى هه‌سه‌ده‌ى كرد دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى.
پێشتر هه‌سه‌ده رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پشت له كورد بكات و له سوریا بكشێته‌وه بۆ رێگری كردن له هێرشه‌كانى توركیا ناچارن په‌نا بۆ حكوومه‌تى سوریا به‌رن و له‌گه‌ڵیان رێكبكه‌ون و تا ئێستاش دانووستانه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموكرات له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌رده‌وامن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، جیمس جێفرى نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سوریا و جه‌نگى دژ به داعش رۆژى هه‌ینى رایگه‌یاندبوو، پشتگیریى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن وه‌ك پێویست تا ئه‌وان به‌رده‌وام بن له فشار خستنه سه‌ر چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له بڵاوبوونه‌وه‌یان.
پێشتریش جێفرى رایگه‌یاندبوو رێگا ناده‌ن رژێمى سوریا جێگاى ئه‌مریكا له ناوچه‌كانى سوریا بگرێته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.