سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى عێراق به ماڵپه‌ڕى "بغداد الیوم"ى عێراقى راگه‌یاندووه ، ئه‌مڕۆ ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و دیدارێكى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه‌كه گهوتوویهتى " له‌میانه‌ى دیداره‌كه باسى بارودۆخى ئه‌منى و سه‌ربازى سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سووریا كرا‌و باسیش له چه‌ندین دۆسیه‌ى تر‌ى په‌یوه‌ست به ئاسایشى سنوور كراوه.
پێشتریش هه‌ر یه‌كه له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و پاتریك شاناهانى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌كاله‌ت به شێوازى كتوپڕ و له‌ناكاو سه‌ردانى عێراقیان كردبوو.
له سێى ئه‌م مانگه‌دا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راىگه‌یاند" هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ چاودێریى كردنى ئێران له عێراق ده‌مێننه‌وه، ئه‌م لێدوانه‌ى تره‌مپ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى عێراق ناڕه‌زایى و كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندییه له سوپاى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م فه‌رمانده‌ییه تایبه‌ته به دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌نێو سوپاى ئه‌مه‌ریكادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.