Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 07:46

‌به‌شار ئه‌سه‌د بۆ کورد: ئه‌مه‌ریکا ناتانپارێزێت و ده‌بنه‌ ئامێرێک بۆ مامه‌ڵه‌

به‌شار ئه‌سه‌د په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ كورده‌كانی‌ رۆژئاوا ده‌كات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی‌ سوریا رایگه‌یاند كه‌ واشنتۆن ئه‌و گروپانه‌ ناپارێزێت كه‌ ئێستا پشتیوانییان ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد كه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/2/2019، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا له‌ میانی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانی‌ پارێزگاكانی سوریا رایگه‌یاند" به‌ گروپه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێین؛ ئه‌مریكا ناتانپارێزێت و ده‌بنه‌ ئامێرێك بۆ مامه‌ڵه‌ و سه‌وداگه‌رى، بۆیه‌ ته‌نها سوپای‌ سوریا به‌رگریتان لێده‌كات".

وتیشی‌" ئه‌وانه‌ی‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ تیرۆریستان و به‌كرێگیراوانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ پیلانیان دژی‌ سوریا ده‌گێڕا، چوونه‌ قۆناغێكی‌ تر كه‌ بریتییه‌ له‌ كاراكردنی‌ به‌كرێگیراوی‌ توركی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوور".

به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستوری‌ سوریا سازشی‌ له‌سه‌ر ناكرێت و رێگا ناده‌ین وڵاته‌ دژه‌كانمان له‌ڕێی‌ ئه‌و به‌كرێگیراوانه‌ی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ سورییان هه‌یه‌، هیچ ئامانجێكیان به‌دیبێنن".

سه‌رۆكی‌ سوریا له‌ میانی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان هۆكاربوون بۆ تێكچوونی‌ بارودۆخی‌ وڵات".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ "چوار شه‌ڕی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌، شه‌ڕی‌ سه‌ربازی‌، شه‌ڕی‌ ئابڵوقه‌، شه‌ڕی‌ ئینته‌رنێت و شه‌ڕی‌ گه‌نده‌ڵه‌كان".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.