بەپێی هەواڵێكی روسیا (الیوم) سێرگی ڤێرچینین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژە به‌وه ده‌كات، رووسیا پشتیوانی هه‌رجۆره دانووستانێكی نێوان كورد و حكومه‌تی سووریا ده‌كات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایدەگەیەنێت، پێویسته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان كوردانی رۆژئاوا و دیمه‌شق له رێگه‌ی گفتوگۆوه بكرێت ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌یان پشتیوانی هه‌رجۆره دانووستانێكی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كات.
سێرگی ڤیرشینین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌كی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌ربڕی و ئاشكرایكرد باس له چه‌ندین بژارده بۆ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا كراوه، باشترین مژاریش چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان كورد و به‌رپرسانی دیمه‌شقه له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا گوتیشی: كوردانی سوریا به‌شێكی دانه‌بڕاون له گه‌لی سوریا، ئه‌وان له سوریا ژیاون و هه‌ر له سوریایه‌كی یه‌كپارچه و یه‌كگرتووشدا ده‌ژین.
سێرگی ڤیرشینین دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق به گفتوگۆ كردوه و ده‌ڵێت: روسیاش له‌لای خۆیه‌وه پشتیوانی له‌و جۆره گفتوگۆیه ده‌كات و ده‌بێت راسته‌وخۆش هه‌ر به رێگای گفتوگۆدا بڕۆین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.