Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:13

له‌ رووداوێکدا فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ قوربانی

شوفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌شى گیانی له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

داغر موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی لیوای حه‌وته‌می حه‌شدی شه‌عبی له‌ رووداوێكی هاتوچۆ له‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگای به‌سره‌و زیقار گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ داغر موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی لیوای حه‌وته‌می حه‌شدی شه‌عبی ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ نێوان رێگای پارێزگای به‌سره‌و زیقار گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ رووداوه‌كه‌شدا شوفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی موسه‌وی-ش گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.