مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایان به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ستی پێكرد.
مامۆستایان له داواكارییه‌كانیاندا داوایان له‌حكومه‌تی عێراق كردبوو بارودۆخی ژیانیان چاكتر بكرێت و پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوونیان پێبدرێت.
دوێنێ سه‌ندیكای مامۆستایان لقه‌كانی خۆی له به‌غداو پارێزگاكانی عێراق ئاگاداركردبۆوه كه بریاری مانگرتنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و مانگرتنه سهرتاسهرییهكهش تا رۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌ندیكای مامۆستایان داوایان له حكومه‌تی عێراق كردووه ،چاكسازی له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی بكات و بارودۆخی قوتابیان باشتر بكات و ژێرخانی په‌روه‌رده‌یی به‌ره‌و باشتر ببات.
هاوكات سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق روونیشیان كردۆته‌وه كه مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌كه قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.