Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:20

هونه‌رمه‌ند (حوسێن عه‌بدوڵا) کۆچی دوایی کرد

یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی له‌ مزگه‌وتی جه‌ليل خه‌يات به‌رێوه‌ ده‌چێت له‌ شاری هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌مه‌16/2/2019  هونه‌مه‌ندی كورد (حوسێن عه‌بدوڵا) له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

 هونه‌مه‌ندی كورد (حوسێن عه‌بدوڵا) ساڵی 1940له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره‌ ته‌واوكردووه‌ ، ده‌رچووی به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌ غدایه‌ له‌ ساڵانی(1963-1964).

-ناوبراو له‌ ساڵی 1964ده‌بێته‌ مامۆستای هونه‌ری له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی قه‌زای مه‌خمور.

- هونه‌رمه‌ند(حوسێن عه‌بدوڵا)  ساڵانی 1971 ده‌بێته‌ سه‌رۆك به‌شی شێوه‌كاری له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاڵاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر.

- هونه‌رمه‌ند ئه‌ندامی سه‌ندیكای  هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و عێراقیش بووه‌.

كاتێ له‌ ساڵی 1992 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر داده‌مه‌زرێت ده‌بێته‌ سه‌رۆك به‌شی شێوه‌كاری له‌و په‌یمانگایه‌.  

ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌ مزگه‌وتی سه‌واف به‌رێوه‌ ده‌چێت له‌ شاری هه‌ولێر .

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.