وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی ساڵای رابردوودا، ئێران ھه‌وڵیداوه دوو مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشای ئاسمان بكات و له‌مه‌ش شكستی ھێناوه، به‌رگریی له‌وه‌شكرد كه له‌وانه‌یه "ھه‌ڵمه‌تی كاری تێكده‌رانه‌ی" ئه‌مریكا له پشت ئه‌مه‌وه بێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، لێدوانی بۆ كه‌ناڵی NBC News دا.
زه‌ریف له‌باره‌ی پرۆگرامی مووشه‌كی ئێران كه ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی لێگرتووه، رایگه‌یاند كه ئێران ھه‌وڵیداوه دوو مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشای ئاسمان بكات و له‌مه‌ش شكستی ھێناوه، به‌رگریی له‌وه‌شكرد كه له‌وانه‌یه "ھه‌ڵمه‌تی كاری تێكده‌رانه‌ی" ئه‌مریكا له پشت ئه‌مه‌وه بێت.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوو رۆژ پێش ئێستا رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له ھه‌واڵێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئیداره‌ی واشنتۆن پرۆگرامێكی تێكده‌رانه‌ی به‌مه‌به‌ستی شكستھێنان به پرۆگرامی مووشه‌كی ئێران خستووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: ئه‌مه ده‌كرێ به‌ڵام تا ئێستا نازانین. پێویسته زۆر به ھه‌ستاری لێیبكۆڵینهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.