Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:32

لە تەقینەوەیەکدا هەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

فەرماندەی فەوجی هێزە ئامادەكانیش لەنێوان كوژراوەكاندایە
کوردستان TV
100%

هەشت چەكداری (سریا السلام)ی سەر بە رەوتی سەدر كە لە چوارچێوەی هێزەكانی حەشدی شەعبین، لە تەقینەوەیەكدا لە سامەڕای باكووری بەغدا كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە نەعمان جبوری، ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگەی سەڵاحەدین بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە شاری سامەڕای باشووری پارێزگەی سەڵاحەدین، هەشت كەس لە هێزەكانی (سرایا السلام) كوژران، عەتیە ساعدی فەرماندەی فەوجی هێزە ئامادەكانیش لەنێوان كوژراوەكاندایە.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌كدارانی‌ داعش تێوه‌گلابن له‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و رێكخراوه‌ به‌فه‌رمی‌ به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.