پۆلیسی ئەڵمانیا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لەسەر 3 تابلۆ كە هەفتەی ڕابردوودا لە مەزادێكدا كەسانێك دەیانویست بەناوی تابلۆی دروستكراوەی هیتلەر بیانفرۆشن .
تابلۆكانی دیمەنی سروشتی چیای ئەلب و ڕووباری راین كە مێژووی دروست كردنیان بۆ ساڵی 1910 و 1911 دەگەڕێـتەوە، هەرچەندە دوو لە تابلۆكان واژوویان بەناوی a. hitler بەسەریاوە هەیە، بەڵام هێشتا پۆلیس گومانی ئەوەی هەیە ، كە بە دەستی هیتلەر كێشرابن.
یەكێك لەو گومانانەی كەپۆلیس لە سەر تابلۆكانی هەیە ئەوەیە رێكەوتی ساڵەكانە، چونكە لەسەر تابلۆی دیمەنی سروشتی رووباری راین نووسراوە " ساڵی 1911" كەچی مێژوونووسەكان پێیان وایە هیتلەر بۆ یەكەمین جار ساڵی 1914سەردانی رووباری ڕاینی كردووە.
هیتلەر ، لە منداڵی كاری فرۆشتنی پێنووسی رەنگی ئاوی بووە ، بە پێی هەندێك لە سەرچاوە مێژووییەكان هیتلەر لە ماوەی ژیانیدا هەزار تابلۆی ڕەنگی ئاوی كێشاوە و زۆربەشیان دیمەنی سروشتی بوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.