Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:25

له‌جیاتی ئاوی خواردنه‌وه‌ نه‌وت له‌به‌لوعه‌ی ماڵان دێته‌خوارێ

له‌كه‌ربه‌لا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دانیشتووانی یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئه‌لغه‌دیر له‌كه‌ربه‌لا تووشی سه‌رسوڕمان بوون، كاتێك بینیان له‌جیاتی ئاوی خواردنه‌وه‌ نه‌وت له‌ به‌لوعه‌ی ماڵه‌كانیان دێته‌خوارێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وێب سایتی سۆمه‌رییه‌ نیوزی عێراق رایگه‌یاندووه‌: 40 ماڵی یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئه‌لغه‌دیر له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا، تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بینیویانه‌ له‌جیاتی ئاوی خواردنه‌وه‌، نه‌وت له‌ به‌لوعه‌ی ماڵه‌كانیان هاتۆته‌ خوارێ.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌مه‌ش كراوه‌ كه‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ داوایان له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌، كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا په‌نا بۆ خۆپیشاندان ده‌به‌ن.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.